"لە ترسی ئیسرائیل"

تەرمی حەسەن نەسروڵا بەکاتیی بەخاک سپێردراوە

964+

شۆڕش قادری

لە ترسی هێرشەکانی ئیسرائیل، تەرمی حەسەن نەسروڵا بە نهێنی و بە شێوەیەکی کاتی بەخاک سپێردراوە.

ئەمڕۆ هەینی 4.10.2024 سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵا بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، تەرمی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا بە نهێنی و بە شێوەیەکی کاتی بەخاک سپێردراوە.

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری بەنهێنی بەخاک سپاردنی حەسەن نەسروڵای بۆ ئەوە گەڕاندووتەوە، حزبوڵا ترساوە لەوەی کە لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسم و کۆبوونەوەی جەماوەری، لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج.

شەوی هەینیی رابردوو 27.9.2024 لە بۆردمانی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای حزبوڵا لە باشووری بەیرووت، حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵا و ژمارەیەك لە ئەندامانی حزبەكە، هەروەها عەباس نیلفروشان فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران كوژران.