ئیسرائیلییەکان: هێرشەکەی سەر ئێران ئامانجی خۆی پێکا
+964
دیسکی کوردی
رۆژنامەکانی ئیسرائیل دەڵێن ئەو هێرشەی بۆ سەر شاری ئەسفەهانی ئێران ئەنجام دراوە بەدرۆن بووەو ئامانجەکەشی پێکاوە.
شەوی شەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لەشاری ئەسفەهانی ئێران بیسترا، لەسەر ئەو ڤیدیۆیانەی لەسۆشیال میدیا بڵاوبوونەوەو دیمەنی ئاگرکەوتنەوەیان تیا دەبینرێت نوسرابوون: هێرش کراوەتە سەر دامەزراوەیەکی سەربازی ئێرانی، لەیەکێک لەڤیدیۆکانیشدا ساتی هێرشەکە تۆمار کراوەو کەسێک بەفارسی دەڵێت ”ئەوە درۆن بوو؟”.
ئەمڕۆ رۆژنامەی (جیرۆزالیم پۆست) بەپشت بەستن بە”چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری رۆژئاوایی” نوسیوێتی: هێرشەکە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامی داوەو چوار ئامانجی هەبووەو هەرچواریانی پێکاوە.
رۆژنامەکە نوسیوێتی: هێرشەکە بۆ سەر دامەزراوەیەکی سەربازی بووە ”بۆ گەشەدان بەچەکی پێشکەوتوو ”، بەڵام تائێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بێدەنگیان هەڵبژاردووە، بێ ئەوەی روونی بکاتەوە ئامانجە پێکراوەکان چی بوون بەدیاریکراوی و چەند زیانیان بەرکەوتووە.
وەزارەتی بەرگری ئێران وتبووی شکستیان هێناوە بەهێرشێک بۆ سەر دامەزراوەیەکی پیشەسازی بەرگری.
لەم لینکەوە ڤیدیۆی هێرشەکە ببینە