وتەبێژی حکومەت:
سبەی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ ئێران ئەنجام دەدات
فەرهاد حەسەن
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سبهی پێنجشەممە عەلی زهیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەدات، ئهوهش لهسهر بانگهێشتنامهیهكی فهرمی كه لهلایهن تارانهوه ئاڕاستهی كراوه.
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەت ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی، سەرۆک وەزیران لەلایەن شاندێکی وەزاریی ئاستبەرزەوە یاوەری دەکرێت و سەردانەکە دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەشی لێدەکەوێتەوە کە جەخت لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری بازرگانی، گواستنەوە و کشتوکاڵ دەکەنەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی دۆسیەی گاز بەپێی ئەوەی بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق دەقۆزێتەوە.
پەیوەند بە بابەتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، وتەبێژی حکومەت جەختی کردەوە کە “عێراق دەستپێشخەرییەکی هەڵگرتوە کە لەسەر بنەمای چارەسەری دیپلۆماسی داڕێژراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە”، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە “قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بابەتێکی تەواو عێراقییە و لە هیچ سەردانێکی دەرەکیدا تاوتوێ ناکرێت”.
لەسەر ئاستی ناوخۆیی و گەشەپێدانیش، حەیدەر عەبودی ئاماژەی بە چەند دۆسیەیەکی دیار کرد و روونیکردەوە کە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارەیەکی گرنگ بەشداری لە دەستپێکردنی سندوقی گەشەپێداندا دەکات، لەگەڵ تۆمارکردنی کرانەوەی وڵاتانی گرنگ بۆ بەشداریکردن تێیدا.
ئەوەشی روونكردهوه، “حکومەت بە بەهێزی لە تێکۆشان دژی گەندەڵی بەردەوامە بەبێ بەدەرکردنی هیچ کەسێک، بێ گوێدانە سەرپەرشتی یان نفوزی سیاسیی”.