لە کارێزەوشک

شارەوانى سلێمانى لەبارەى داخستنى شەقامێک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

وریا فەتاح

شارەوانى سلێمانى ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە، سبەینێ لە گەڕەکى کارێزەوشک شەقامێک دادەخرێت.

بەپێى ئاگادارییەکە بێت، سبەینێ پێنجشەممە لە کاتژمێر 6ـى بەیانییەوە،

بە یەکگەیشتنی شەقامی “سۆران و بۆتا”  لە گەڕەکی کارێزەوشک و ئاشتی دادەخرێت.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە داخستنەکە بەشێوەیەکی کاتییە و بە مەبەستی تەواو کردنی کۆتا بەشی شەقامی سۆرانە.

داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، رێگاکانى چواردەورى بەکاربهێنن.