مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم - وێنە: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم
سەردانەکە دوو رۆژ دەخایەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
ئەرسەلان عەبدوڵا
راگەیاندراوی فەرمیی حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە 23.5.2026 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا وەک ئاماژەی پێکراوە، وێڕای گفتوگرکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەکرێت