دیناری عێراقی. وێنە :964
هی مانگی شەشە
هەفتەی داهاتوو سەرەی موچەی وانەبێژانە
ژووری هەواڵ
مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە کە هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم پەروەردەکان شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2.10.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی راگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو وانەبێژان موچەی مانگی شەشی ئەمساڵ وەردەگرن.
هەرچەندە ئەو مامۆستایانە بڕیاری گرێبەستکردنیان بۆدەرچووە، بەڵام لەبەرئەوەی موچەکە هی مانگی شەشە، بۆیە هەر بەشێوەی وانەبێژ شایستەکانیان پێدەدرێت.
بڕیارە کاتێک موچەخۆرانی دیکەی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی نۆ وەردەگرن، ئەوانیش بەشێوەی گرێبەست موچەکانیان پێبدرێت، عەلی رەئوف وای وت.
رۆژى 25.8.2024، سه‌رۆكى حكومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌یەكی له‌گه‌ڵ نوێنەرى وانەبێژان بڕیاریدا سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه گرێبه‌ست.
ژمارەی مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستاندا كه بڕیاری به‌گرێبه‌ستبوونیان بۆ ده‌رچووه، 38 هەزار مامۆستایه، به‌پێی بڕیارەكەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ئه‌و موچهیهى له مانگی 10ـەوە وه‌ریده‌گرن 400 هه‌زار دینارە و به‌پێی بڕوانهمهكانیشان ده‌بێته 500 هەزار دینار.