بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وەستابوو
ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتی فڕۆکەوانی کرایەوە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل وەزارەتی گواستنەوە عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی راگرت ئێستا بڕیاریدا ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا بکرێنەوە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایەگەیاند، دوای ئەو گرژیانەی رووی لە ناوچەکە کرد و بڕیاری وەستانی گەشتەکانیان دا بۆ سەلامەتی گیانی گەشتیاران ئێستاش بڕیاریاندا سەرجەم گەشتەکان دەست پێبکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پاش تێپەڕاندنی هەموو ئەو مەترسیانەی کە ئەگەری هەبووە کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق هەبێت، وەزیری گواستنەوە رێنمایی کردەوە بۆ کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکە مەدەنییەکان و گەیشتن و رۆیشتن لە ئاسمانی عێراق فڕۆکەخانەکانی عێراق ئاسایی ببێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆمپانیای گشتی بۆ فڕۆکەخانەکان و بەڕێوەبردنی کەشتیوانی ئاسمانی دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ وەرگرتنی فڕۆکەی هاتوو و رۆیشتن و ترانزێت و بەڕێوەبردنی ئاسمانی عێراق.