نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
لەبن 106 دۆلارە
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.5.2026 نرخی نەوت لە بازاڕی ئاسیا بە رێژەی زیاتر لە 0.75% بەرز بووەوە، ئەوەش بەهۆى ناڕوونى دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە و لێدوانە دژ بەیەکەکانى ئێران و ئەمریکا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 105 دۆلار و 08 سەن ، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس 99 دۆلار و 10 سەنت، مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ئەمریکا، داتاکانی وەزارەتی وزە دەریانخستووە کە هەفتەی رابردوو 9 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل لە یەدەگی ستراتیجی نەوت کشانەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەمەش رێژەی عەمبارکردن بۆ نزیکەی 374 ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە، ئەمەش نزمترین ئاستە لە مانگی تەمموزی 2024ەوە.