"لە شەڕێکی فرەلایەنداین"

ئیسرائیل: زۆر بە توندی وەڵامی هێرشەکی ئێران دەدەینەوە

964+

شۆڕش قادری

سوپای ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، زۆر بە توندی وەڵامی هێرشەکەی دەدەنەوە.

دوای موشەکبارانی تەلئەبیب لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران، دانیێل هەگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، “ئێمە لە شەڕێکی فرە لایەنداین و لە کات و شوێنی خۆمان دیاری دەکەین کەی وەڵام بدەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانای تەواومان لەبەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئێران و سوپای ئەمریکا یارمەتی داوین بۆ خستنە خوارەوەی موشەکەکانی ئێران.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلیش دەڵێت، وەڵامی ئەمجارەی ئیسرائیل زۆر جیاواز دەبێت و لەوانەی پێشوو ناچێت.

هاوکات رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی دەڵێت، “سیناریۆ قورسەکە ئەوەیە رەنگە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە کە جموجۆڵی ئاسمانی و هێڵی شەمەندەفەر لەسەرانسەری وڵاتەکە راگیراون، جارێکی دیکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئیسرائیل لێدرا و داوا لە خەڵک دەکرێت بچنە حەشارگەکان.

ئاژانسی دەنگوباسی فارس: شەپۆلێکی دیکەی موشەک بەڕێوەیە ...

ئاژانسی دەنگوباسی فارس: شەپۆلێکی دیکەی موشەک بەڕێوەیە بۆ ئسرائیل

ئێران موشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد

ئێران موشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد