لە عێراق
پێنجشەممە پشووی فەرمیە
964+
توانا نەقی
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی پینجشەممە کە دەکاتە 3.10.2024 لەسەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی عێراقەوە رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو جۆرە ئاهەنگێک بەبۆنەی ئەوە رۆژەوە رادەگیرێت و هیچ ئاهەنگێک بەڕێوە ناچێت وەک هاوسۆزیەک بۆ هاوڵاتیانی لوبنان و فەلەستین.