تەنیا لە هاتوچۆدا
لە شەش رۆژی بانگەشەدا شەش پێشێلکاری لە گەرمیان تۆمارکراوە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
لە گەرمیان هەر رۆژێکى بانگەشە پێشێلکارییەکى هاتوچۆ تۆمارکراوە و هاتوچۆى گەرمیانیش دەڵێت، لە حاڵەتى دووبارەبوونەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن.
سامان عەلی، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بە 964ى وت، پێش دەستپێکردنی بانگەشە کاندید و لایەنە سیاسیەکانمان لەڕێگەی بڵاوکراوەیەکەوە ئاگادار کردەوە کە فلێکس و ریکلامەکانیان لەو جێگایانە دانەنێن کە دەبێتە ئاستەنگی ھاتووچۆ و پێش بە ھێماکانی ھاتووچۆ و ترافیک لایتەکان دەگرێت”.
“لەماوەی ئەم شەش ڕۆژەی بانگەشەی ھەڵبژاردن، نزیکەی شەش پێشێلکاری لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمار کراوە و لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی ھاتووچۆوە فلێکسەکانیان لێکراونەتەوە کە لەپێش ترافیک لایت و ھێماکانی ھاتووچۆ دانرابوون”،سامان عەلی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کاندید و لایەنانەمان ئاگادار کردۆتەوە کە پێشێلکاریان کردوە، ئەگەر دووبارەی بکەنەوە لەڕێگەی دادگاوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح