زیاتر له‌ ساڵ و نیوێك بێ فه‌رمانبه‌ر بوو

فه‌رمانگه‌ بێكه‌سه‌كه‌ى سۆران بە 30 فه‌رمانبه‌ر ئاوەدانکرایەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى زیاتر له‌ ساڵ و نیوێك، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى ئیداره‌ى سۆران 30 فه‌رمانبه‌رى بۆ داندرا، له‌مه‌ودوا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى به‌بێكه‌سی كاره‌كانى فه‌رمانگه‌كه‌ى به‌ڕێناكات.

هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و قفه‌رمانبه‌رانه‌ى بۆى داندراون به‌شێوه‌ى گرێبه‌ستن و یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره‌ تازه‌كانى ئه‌نجامدا و پلانی كاركردنى فه‌رمانگه‌كه‌ى پێوتوون.

وتیشی “ماوه‌ى یه‌ك ساڵ و هه‌شت مانگ كاره‌كانى فه‌رمانگه‌م به‌بێ بوونى فه‌رمانبه‌ر به‌ڕێكردووه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا به‌هۆى بوونى ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ كاره‌كانمان ئاسانتر ده‌بێت”.

بڕیاره‌ له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو فه‌رمانگه‌كه‌ به‌ فه‌رمى بكرێته‌وه‌ و هه‌ژاریش ده‌ڵێت، پلانی داهاتوویان جگه‌ له‌ چاودێریكردنى بوارى ژینگه‌ هه‌موو ئه‌و ده‌رچوانى ژینگه‌یی زانكۆش وه‌ك چاودێر له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى سنووه‌كه‌یان به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنن.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌، له‌مساڵه‌وه‌ زانكۆى سۆران به‌شێكی تایبه‌تى به‌ ژینگه‌ى ئه‌ندازیارى كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ داهاتووى ئه‌وان زۆر باشه‌ و ده‌شڵێت “ناهێڵین هیچ ده‌رچوویه‌كی ژینگه‌یی له‌سنووره‌كه‌مان بێكار بێت”.

كارگه‌كانى سۆران به‌بێ مۆڵه‌تى ژینگه‌یی كارده‌كه‌...

كارگه‌كانى سۆران به‌بێ مۆڵه‌تى ژینگه‌یی كارده‌كه‌ن