دوای کوژرانی حەسەن نەسڕوڵا

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ بەیروت بەردەوامە

شۆڕش قادری

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بەیروت بەردەوامە و هیچ گەشتێکیش دوانەخراوە.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ـی وت، “تا ئێستا هیچ کێشەیەکمان نییە و گەشتەکانمان بۆ فڕۆکەخانەی بەیروت بەردەوامن”.

وتیشی، “هیچ گەشتێکمان دوانەخراوە و سەرجەم گەشتەکانمان بۆ بەیروت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای کوژرانی حەسەن نەسڕوڵا لەلایەن سوپای ئیسرائیل، چەند وڵاتێک لەوانەش ئێران و سوریا گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی بەیروت راگرت.

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخان?...

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر راگرت