500 ماڵ سوودمەند دەبن

بە لێدانی دوو بیر کێشەی ئاوی گەزنە چارسەر دەکرێت

توانا نەقی

ئەو کێشەیەی کە هاوڵاتیانی گوندی گەزنە لە هەولێر هەیانبوو ئێستا دوو بیری ئاویان بۆ لێدەدرێت و لە بێ ئاوی رزگاریان دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لێدانی ئەو دوو بیرە لەسەر بودجەی سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بە قەرزی بانکی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

دەشڵێت، دوو بیرەکەی گەزنە ئێستا دەست بە هەڵکەندنی کراوە بە قوڵای 450 مەتر بە درێژی 4000 مەتر بۆری 110 ملیم.

بە لێدانی ئەو دوو بیرە کێشەی بێئاوی 500 ماڵ چارەسەر دەبێت.