کۆیە
دوو بارهەڵگر وەرگەڕان
964+
گۆڤەند فەتاح
تەنیا ئەمڕۆ لە سنوورى کۆیە دوو بارهەڵگر کە یەکێکیان سووتەمەنى پێبووە وەرگەڕاون.
رووداوى یەکەم، لە رێگەى کۆیە بۆ تەقتەق بووە و رووداوى دووەم لە رێگەى تەقتەق بۆ ناحیەى ئاشتى بووە.
ئەو زانیاریانەى دەست پەیامنێرى 964 کەوتوون ئەوەیە، یەکێک لە بارهەڵگرەکان سووتەمەنى پێبووە و ئەوەى تریش کەلوپەلى خۆراکى گواستووەتەوە.
لاى خۆیەوە سەنگەر ساڵح، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى کۆیە بە 964ـى وت، لە رووداوەکەى رێگەى کۆیە تەقتەق ئاگادارین، بەڵام تا تیمەکان گەیشتوون بارهەڵگرەکە راستکراوەتەوە و رۆیشتوون، بەڵام لە رووداوەکەى دیکە ئاگادار نەکراونەتەوە.
بەپێى بەدواداچوونەکانى پەیامنێرى 964، لە هەردوو رووداوەکەدا جگە لە زیانى مادى، زیانى گیانى نەبووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح