یەک بۆ سێ پلە

سبەینێ کەشەکە فێنکتر دەبێت

964+

شۆڕش قادری

وردە وردە پلەی گەرما بەرەو دابەزینی زیاتر دەڕوات و بۆ ئەم دوو رۆژە، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان 30 بۆ 38 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی 27.9.2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێک ناوچەش نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

بەڵام بۆ سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە دادەبەزێت، خێرایی با مامناوەند دەبێت و مەوادی بینین لە نێوان (7 بۆ 9) کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى

سۆران: 36 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

لە تاڤگەیەکی دەڤەری پشدەر پلەی گەرما 17 یە

لە تاڤگەیەکی دەڤەری پشدەر پلەی گەرما 17 یە

دیسان پلەی گەرمابەرزدەبێتەوە

دیسان پلەی گەرمابەرزدەبێتەوە