سێ خێوەتی ئاوارەکانی شنگال سووتان

964+

عەمار عەزیز

نزیک بە کاتژمێر 2ی دوانیوەرۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ خێوەتی ئاوارەکانی شنگال لە کەمپی کەبەرتوو لە دهۆک سووتان، زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیانی زۆر بە کەل و پەلی ناو خێوەتەکان کەوتووە.

نزیک بە کاتژمێر 2ی دوانیوەرۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ خێوەتی ئاوارەکانی شنگال لە کەمپی کەبەرتوو لە دهۆک سووتان، زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیانی زۆر بە کەل و پەلی ناو خێوەتەکان کەوتووە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی بەرگری شارستانی دهۆک بە تۆڕی 964ی وت، تیمەکانیان بە زووی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی مادیی هەبووە.

 وتیشی، “سێ خێوەت سووتاون و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش شۆرتی کارەبا بووە”.

دیان جەعفەر، بەرپرسی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکان کە سەرپەرشتی هەموو کەمپەکانی سنوری پارێزگای دهۆک دەکەن بە تۆڕی 964ی وت، “کێبڵ و وایەرەکانی ناو کەمپ دەمێکە نەگوڕاون زۆر کۆن بوون، پێویستە بگۆڕدرێن بۆیە کاتێک کارەبای نیشتیمانی دێتەوە زۆر جار شورتی کارەبا دروست دەبێت”.

رووداوەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەمە سێیەمجارە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەو کەمپەدا روودەدات.