سلێمانی
لە ناو بازاڕ تەقە لە هاوڵاتییەك كرا و بریندار كرا
964+
دیلان محەمەد
نوێكرایەوە 2:52
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964 وت، سێ هاوڵاتی دەچنە سەر دوکانی هاوڵاتییەکی دیکە و دوو فیشەک دەنێن بە قاچییەوە و بە پەلە لە شوێنەکە هەڵدێن.
وتیشی، هاوڵاتییەكە شاگردی دوکانی مریشکفرۆشەکە بووە و چەند شەوێک لەمەوبەر لە یانەیەكی شەوانە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بووەتە دەنگە دەنگیان و ئەمڕۆ ئەو كەسانە چوونەتە بەر دوکانەکە و تەقەیان لێكردووە.
ئەو سێ هاوڵاتییە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە و گەران بەدوایاندا بەردەوامیی هەیە، ئەو هاوڵاتییەشی بریندار بووە لە دایکبووی ساڵی 1990یە.
نوێكرایەوە 2:07
كەمێك لەمەوبەر بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵی لە نێوان سێ کەسدا لەناو بازاری سلێمانی، تەقە لە یەکێکیان كرا و و بریندار كرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە 964 وت، تەقە لە هاوڵاتییەک کراوە لەلایەن دوو هاوڵاتی دیکەوە و بریندار کراوە و دوو کەسەکەش هەڵاتون، رووداوەکە لە ژێر پردەکەی ناو بازاری سلێمانی روویداوە.
باسی لەوەش کرد، بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار.
هەواڵی سەرەتا
پەیامنێری 964 لە سلێمانی هەواڵی ئەوەی گەیاند، زانياری دەستکەوتووە لە ناو بازاڕی سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەك كراوە و بریندار بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا