پێنج هەزار و 120 حاجی دەچنە مەککە

ژمارەی حاجیانی هەرێم بۆ حەجی ساڵی داهاتوو زیادی کرد

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم تیرۆپشکی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی 2025 کرد و ژمارەی حاجیان 435 کەس زیادی کرد.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە 964ـی وت، “تیروپشکمان بۆ نزیکەی 117 هەزار حاجی کرد کە لە ساڵانی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە”.

“ژمارەی حاجیانی کوردستان بە گشتیی، لە چوار هەزار و 685 کەسەوە بۆ پێنج هەزار و 120 کەس زیاد کرا”، نەبەز ئیسماعیل وای وت.

ئەم ژمارەیە بەگوێرەی رێنماییەکانی سعودیە رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆن کەس، هەزار کەس دیاریکراوە.