دیمەنی بەشێک لە کارمەندای تەندروستی هەڵەنجە لە کۆگایەکی دەرماندا وێنە: تەندروستی هەڵەبجە
بۆ هەڵگرتنی ڤاکسین
هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی ژووری سارد
ژێوار خدر
رێکخراوی یونیسێف بڕیاری داوە ژوورێکی سارد بۆ هەڵگرتنی ڤاکسین لە شاری هەڵەبجە دروست بکات، ئیتر خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە خۆی دەبێت بە دابەشکەری ڤاکسین.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە 23.9.2024، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، “رێكخراوی یونسێفی جیهانی ژوورێكی سارد بۆ هەڵگرتنی ڤاكسین بۆ هەڵەبجە دروست دەكات.”
دەشڵێت، ژوورە ساردەکە پێنج مەتر چوارگۆشەیە و بۆ یەكەم جارە خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە ڤاكسین لەو ژوورەدا هەڵدەگرێت.
روونیشیکردووەتەوە، بە دروستکردنی ئەم ژوورە ساردە، خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە دەبێتە دابەشكەری ڤاكسینەكان، کە پێشتر لەلایەن خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانییەوە ڤاکسینەکە دابەش دەکرا.