بەڕێوەبەری پێشووی یانەكە لە كوردستانە

یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئەكادیمیایەكی تۆپی پێ لە سلێمانی بكاتەوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەڕێوەبەری پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی سەردانی سلێمانی کردووە و دەڵێت، دەیانەوێت ئەكادیمیای پێشکەوتووی فوتبۆڵ لە کوردستان بکەنەوە.

مایکڵ نایتن بەڕێوەبەری پێشووی مانچێستەر یونایتد بە 964ـی وت، “یانەی مانچێستەر یونایتد لاواز نەبووە و براند و ناوەكەی هێشتا گەورەترین براندە لە جیهانی فوتبۆڵدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری سەرەکیی هاتنی بۆ کوردستان ئەوەیە کە لە هەموو بوارەکاندا راوێژ بکەن، بە تایبەتیش لە بواری وەرزش و كولتووردا دەیانەوێت پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن.
وتیشی، “هیوادارین چەند قوتابخانە و کۆلیژ و ئەكادیمیای پێشکەوتووی فوتبۆڵیش لە کوردستان بکەینەوە”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری