دەروازەی زانکۆی سلێمانی _ وێنە: 964
بۆ بەشی راگەیاندن
زانکۆی سلێمانی شەش کورسی بۆ رۆژنامەنوسان تەرخان کرد
964+
توانا نەقی
بەشی راگەیندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییکانی زانکۆی سلێمانی شەش کورسی بۆ رژنامەنوسان تەرخانکردووە و دواتوانن درێژە بە خوێندن بدەن لە زانکۆکە.
کاروان ئەنوەر سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان لە واڵی خۆی بڵاویکردووەتەوە، وەک ساڵانی پێشوو ئەمساڵیش بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی، هەلی خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان رادەگەیەنێت.
دەشڵێت، ئەو رۆژنامەنوسانەی خوازیاری خوێندنن دەتوانن بە پشتگیریی سەندیکای رۆژنامەنووسان لقی سلێمانی بە گوێرەی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت داواکاری پێشکەش بکەن و دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان 1ـی تشرینی یەکەمی 2024ـە.
کورسی خوێندنی اگەیاندن بۆ رۆژنامەنووسان لە بهشی راگهیاندنی كۆلێژی زانستە مرۆڤایهتییهكانی زانكۆی سلێمانی شەش كورسی خوێندنی بەیانیانە بۆ خوێندنی بهكالۆریۆس بۆ ساڵی 2024-2025 تایبهت به رۆژنامهنووسانی ههرێمی كوردستان و شاری سلێمانی و دەورووبەریەتی.
وردەکاری مەرج و رێنماییەکان و چۆنیەتی داواکردن لەم لیکەدا دانراون.