چیتر بێزارى دەرمەبڕن گەرما تەواو بوو
پلەکانى گەرما دادەبەزن و ئاسمان هەور دەبێت
964+
وریا فەتاح
رۆژ لە دواى رۆژ پلەکانى گەرما دادەبەزن و لەمەودوا خۆتان بۆ سەرما ئامادە بکەن، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێش ئاسمان هەور دەبێت.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
باسى لەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لە هەندێ ناوچە بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و پلەکانى گەرماش دادەبەزن.
وەک ئەوەى روونکراوەتەوە، لە حاجى ئۆمەران کەشەکە سارد و فێنکە، چونکە بەرزترین پلەى گەرما 24 پلەیە، بەڵام لە گەرمیان هەر 37 پلەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژى پێنجشەممە بەم شێوەیەیە :
هەولێر 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی 33 پلەى سیلیزى
دهۆک 33 پلەى سیلیزى
کەرکوک 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران 24 پلەى سیلیزى
سۆران 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان 37 پلەى سیلیزى