مێژووه‌كه‌ی بۆ 1120ی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه
دوو دراوی مێژوویی پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كران
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
ئه‌مڕۆ هاوڵاتی و پێشمه‌رگه سیڤه‌ر بێستون، دوو دراوی راده‌ستی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واریش ده‌ڵێت، دراوه‌كان هی سه‌رده‌می ئه‌تابه‌گییه‌كانه له ساڵی 1120ی زایینی.
964 له كاتی راده‌ستكردنی دراوه مێژووییه‌كان له مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌بوو، هاشم حەمە عەبدوڵا بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی به 964ی وت، هه‌ڵوێستی كاكه سیڤه‌ر جێی شانازی و خۆشحاڵییه.
وتیشی، “مێژووی دراوه‌كان بۆ سه‌رده‌می ئه‌تابه‌گییه‌كان له 1120ی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه و دراوه‌كان نووسین و وێنه‌ی له‌سه‌ره”.
هه‌روه‌ها داوای كرد هه‌ر هاوڵاتییه‌ك شوێنه‌وار و پارچه‌ی مێژوویی له‌لا هه‌یه، راده‌ستی مۆزه‌خانه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بپارێزرێت و به ناوی ئه‌و كه‌سه‌شه‌وه تۆمار ده‌كرێت، كه پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی ده‌كات.
سیڤه‌ر بێستون لای خۆیه‌وه به 964ی وت، ئه‌و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی بایه‌خ به بابه‌ته مێژوویی و كه‌له‌پوورییه‌كان ده‌ده‌ن و پارێزگاری لێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م پارچانه‌ش پێی باش بوو راده‌ستی مۆزه‌خانه‌یان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به پارێزراوی بمێننه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ئەتابەگییەکان بریتی بوون لەو میرنشین و دەسەڵاتە ناوچەییانەی کە لە سەدەی یازدەیەم و دوازدەیەمی زایینی (سەردەمی دەوڵەتی سەلجووقی) لە ناوچەکانی کوردستان، عێراق، شام و ئێران دەرکەوتن و حوکمڕانییان کرد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا