باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر مامۆستای زمانی “چینی”ـیت فه‌رموو ده‌ستبه‌كار به
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین د.سامان عەبدوڵا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3.11.2026 به 964ی رایگەیاند، کۆلێژی زمان لە زانکۆی سەڵاحەدین – هه‌ولێر، پێویستی بە مامۆستایەکی پسپۆڕی زمانی چینییه.
وتیشی، داوا لە کەسانی شیاو و خاوەن بڕوانامەی زانستی دەکەین داواکاری پێشکەش بکەن، بە مەرجێک پسپۆڕییان لە بواری فێرکردنی زمانی چینی هەبێت و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زمانی چینی یان بوارێکی پەیوەندیدار بن.
له باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی هه‌لی كاره‌كه‌شه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مه‌ی خسته‌ڕوو:
* ناونیشانی کار: مامۆستای زمانی چینی
* دامەزراوە: کۆلێژی زمان، زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر
* بڕوانامەی پێویست: بڕوانامەی ماستەر
* جۆری دامەزراندن: بە شێوازی گرێبەست
* کۆتا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری: وەرگرتنی داواکاری بەردەوام دەبێت تا پڕکردنەوەی هەلی کارەکە.
کۆلێژ هانی هەموو ئەو کەسانە دەدات کە مەرجەکانیان تێدایە، داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری کراوە دەبێت تا هەڵبژاردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ ئەم کارە.
لە رێگەی ئەم ئیمێڵەوە پەیوەندی بکەن: [email protected]