ئەمبوڵانسی مۆدێل 2006ـی هەبوو

پاش چاوەڕوانییەکی زۆر نەخۆشخانەی خانەقین بوو بە خاوەنی ئەمبوڵانسێکی نوێ

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

نەخۆشخانەی خانەقین خاوەن سێ ئەمبوڵانسە، بەڵام هیچیان بەکەڵک نایەن و چەند جارێک لە نیوە رێگا تێکچوون و پەکیانکەوتووە.

د. شوان شاکر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خانەقین بە 964ی وت، ئەمبوڵانسێکی نوێ لە جۆری (تۆیۆتا هایس) مۆدێلی 2018 بە نەخۆشخانەی خانەقین گەیشت، ئەوەش پاش چاوەڕوانییەکی زۆر و دونیایەک کێشە لەگەڵ ئەمبوڵانسە کۆنەکان کە توانای کارکردنیان نەمابوون.

ئەمبوڵانسە کۆنەکان مۆدێلی 2006ـن و سیستەمی ساردکردنەوەکەشیان کارناکات. 

خانەقین ئێستا کە ژمارەی دانیشتوانی 200 هەزاری تێپەڕاندووە بە تەنها یەک ئەمبوڵانس بەڕێوە ناچێت و لە نزیکترین کاتدا پێویستی بە هی تریش دەبێت، د. شوان شاکر وای وت. 

دوای 64 ساڵ نەشتەرگەری چاو لە خانەقین ئەنجامدرا

دوای 64 ساڵ نەشتەرگەری چاو لە خانەقین ئەنجامدرا