لە هەڵمەتێکدا
لە سلێمانی 10 هەزار نەمام دەچێنرێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هەڵمەتی نەمامچاندنی پاییزە لە سلێمانی دەستیپێکردووە و نزیکەی 10 هەزار نەمامی گەورە دەچێنرێت.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “هەڵمەتەکە ماوەی هەفتەیەکە دەستیپێکردووە و نزیکەی 10 هەزار نەمامی گەورە لەناو شاری سلێمانی دەچێنین”.
باسی لەوەشکرد، دوابەدوای ئەو هەڵمەتە، دەست بە هەڵمەتێکی دیکە دەكەن، کە خۆی دەبینێتەوە لە چاندنی 150 هەزار دار و دەوەن و گوڵ لە سلێمانی.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری