شارەوانی هەولێر:

لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن خانوو بە شێوەی دابەش دوو دروست بکەن

964+

شۆڕش قادری

شارەوانیی هەولێر رێنمایی نوێ سەبارەت بە دروستکردنی خانوو دەردەکات و دەڵێت، بۆ لەمەودوا دروستکردنی خانوو بە شێوەی دابەش دوو رێپێدراوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، بەمەبەستی ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بکەن، بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان، بەپێی ڕێکار و رێنماییە یاساییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە رێنماییەکانی پێشوودا رێپێدان بەشێوەی دابەش دوو بۆ هەموو هاوڵاتییەک ڕێگەپێدراو نەبوو، بەڵام لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان بە گشتی و خەڵکی کەم دەرامەت بەتایبەتی، بەپێی ڕێنمایی نوێی وەزارەتی شارەوانی، بڕیارەکە هەموو ئەو گەڕەکانە دەگرێتەوە کە ڕێژەی لە 60٪ـی بینای دابەش دووی لێ دروستکراوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەشڵێت، “بەپێی رێنمایییەکان هاوڵاتی دەتوانێت بە یەک ناو لە وێنەی تۆمار دوو خانوو بە شێوەی دابەش دوو دروست بکات بەپێی جێبەجێکردنی مەرج و رێکارەکان”.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتە 964 پەیوەندی بە کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

ئەگەر تاسەی کۆڵانەکان هەراسانی کردووی پەیوەندی بەشارە...

ئەگەر تاسەی کۆڵانەکان هەراسانی کردووی پەیوەندی بەشارەوانی هەولێر بکە

شارەوانی هەولێر مۆڵەتی 7 هەیکەلی تەواو نەکراوی راییکرد

شارەوانی هەولێر مۆڵەتی 7 هەیکەلی تەواو نەکراوی راییکرد