بۆ پاراستنى ژینگه‌ و مه‌ترسی ئاگر

شاره‌وانيى مه‌خمور به‌ ژێر خاك خستن زبڵدانه‌كه‌ى پاككرده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانيى مه‌خمور ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌رى زبڵدانه‌كه‌ى قه‌زاكه‌یان كردووه‌ و هه‌رچی زبڵ و خاشاكى كۆكراوه‌ هه‌بوو له‌ناو چاڵێكدا ژێرخاكیان خست.

رۆژانه‌ لانیكه‌م له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى مه‌خمور نزیكه‌ى 20 تۆن زبڵ و پاشماوه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌ و پاشانیش له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ ده‌برێته‌ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ وه‌ك زبڵدان ده‌ستنیشانیان كردووه‌.

زیره‌ك حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانيى مه‌خمور به‌ 964ـى راگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنى زبڵندانه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى ئامێرى جیاوازه‌وه‌ كردوویانه‌ و مه‌به‌ستیانه‌ ژینگه‌ى سنووره‌كه‌یان پاك بێت و مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش له‌ زبڵدانه‌كه‌ نه‌مێنێت.

وتیشی “هه‌رچی زبڵ و خاشاكى كۆكراوه‌ هه‌بوو له‌ناو چاڵدا ژێر خاك خران”.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌وان دوو چاڵى گه‌وره‌یان دوور له‌ ئاوه‌دانییه‌كانى سه‌نته‌رى قه‌زا دیاریكردووه‌ بۆ زبڵدان، ئێستا كه‌ ژێرخاكیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌م زبڵه‌ كۆكراوه‌كه‌ نه‌مێنێت و هه‌میش چاڵه‌كان پڕببنه‌وه‌.

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى، رۆژانه‌ تیمه‌كانى پاككه‌ره‌وه‌یان له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زادا زبڵ وپاشماوه‌ى هاوڵاتیان و شوێنكار و فه‌رمانگه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و رۆژانه‌ش ده‌یبه‌نه‌ زبڵدانه‌كه‌.

له‌ ئێستاوه‌ شاره‌وانیى مه‌خمور خه‌مى لافاوى زستان...

له‌ ئێستاوه‌ شاره‌وانیى مه‌خمور خه‌مى لافاوى زستانى له‌ كۆڵناوه‌