ئاڵۆزیەكانی عێراق و نهێنی سەردانەكەی بارزانی بۆ توركیا
ئینهاوس
+964
كوردستان ئەحمەد
لە دانیشتنی رۆژی چوارشەمە، 25ـی کانونی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدڕاڵ لەسەر سکاڵای مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست کۆبووەوە. بڕیاری رەتکردنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرکرد پێوەند بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە توركیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبوەوە وگفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ناوچەكە و ئاڵۆزیەكانی ئەم دوايیەی عێراق كردووە.
عوسمان عەلی ،سەرۆكی ناوەندی تاسك بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی لە بارەی سەردانەكەوە نوسیوەیەتی ”هه ردوولا جه ختیان له سەرخواستی دوو قۆڵی کرده وه بۆ به هێزکردنی په یوه ندییه کانی هه رێمی کوردستان و تورکیا له هەموو بواره کاندا به تایبه ت له بواره کانی بازرگانی و ئابووری.
هەروەها سودوەرگرتن لە دەرفەتەكانی بەردەستیان بۆ فراوانکردنی هاریکاریه هاوبه شه کانی نێوان عێراق و هه رێمی کوردستان و نێوان تورکیا لە بواری وزە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە و پێویستی ئێستای جیهان و بەتایبەت ئەوروپا لە بوارەکانی وزە و گازی سروشتیدا.
لێرهدا تێبینی دهكرێت كهوا ههردوولا ئاماژه بهوه دهكهن كهوا پهیوهندی ههرێم و توركیا پهیوهسته به پهیوهندییهكانی عێراق توركیا. ههندێك چاودێران باس لهوه دهكهن كهوا لهم دانیشتنهدا نێچیرڤان بارزانی و ئهردۆغان ههوڵبدهن له پێناو رازیكردنی حكومهتی عێراق بۆ ئهوهی رهزامهندی بدات لهسهر ناردنی غازی ههرێم وهك و نهوتهكهی بۆ توركیا.
چەند كاتژمێرێك پاش بڵاوبونەوەی هەواڵی كۆبوونەكەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیوب ئەردۆغان، كێڵگەی نەوتی كۆڕمۆر لەلایەن هێزێكی نەناسراوەوە بۆردومانكرا، ئەوەش لە كاتێكدایە لەماوەی رابردوودا چەندین جار كۆرمۆر بۆردومانكرابوو.
لەسەروبەندی ئاڵۆزیەكان بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان و عێراقدا سەرۆكی وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسای كرد.
عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا لە بارەی سەردانەكەوە وتی:” هەرچەندە سەردانەكە تەنها دیدارێكی پڕۆتۆكۆڵی بوو بەڵام چەند رێككەوتنێك لە سەر پرسی هاوكاری فەرەنسا بۆ عێراق بەتایبەتی لە بواری سەربازی و وزەوە كراوە.
لە كاتێكدا عێراق بەهۆی گرفتەكانی دۆلارەوە دەناڵێنێت، بۆ رێگری كردن لە هێرشە دەرەكیەكان لەسەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان عێراق سەرقاڵی دروستكردنی هێزێكی شەش هەزار كەسییە بۆ پاراستنی سنورەكانی لە هێرشە دەرەكیەكان، ئەمەش وەك ئەوە لێكدراوەتەوە كە عێراق دەیەوێت سنورەكانی لەگەڵ ئێراندا پتەوتر بكات.