رۆناڵدۆ نایەت

هەواڵە ناخۆشەکە بۆ عێراقییەکان

964+

وریا فەتاح

یانەى نەسر لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەندروستى باش نییە و تیمى پزیشکى نەسر پێیان باشبووە لەگەڵ یاریزانەکانى نەسر گەشتى بەغداد نەکات، بەمەش خەونى عێراقییەکان بۆ بینینى رۆناڵدۆ لە بەغدا، لەبار چوو.

کەمێک لەمەوبەر، پێگەى نەسر لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆى نەخۆشییەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەشتى بەغدا ناکات.

عێراقییەکان چەند رۆژێکە بەجۆشوخرۆشەوە خۆیان ئامادەکردووە بۆ پێشوازى لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هەرچى بلیتى یارییەکەیە فرۆشراوە.

بڕیارە سبەى کاتژمێر 7:00 لەسەر یاریگاى و مەدینە و لەگەڕی یەکەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە میوانداری نەسڕ بکات.

ئایا دواجار کریستیانۆ و مێسی پێکەوە یاریی دەکەن؟

ئایا دواجار کریستیانۆ و مێسی پێکەوە یاریی دەکەن؟