هاوڵاتیان پەیامیان هەیە

ئیدارەی سۆران تەمەنی بوو بە سێ ساڵ

+964

ئاکام غەفور – سۆران

ئەمڕۆ سێ ساڵە سۆران بووە بە ئیدارەی سەربەخۆ، لە 14.9.2021 شارەکە کرا بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ و هاوڵاتیانی ئەو شارەش پەیامی جیاوازیان هەیە و بە شێوەیەکی گشتی لە ئاستی خزمەتگوزارییەکان رازین.

964 رای هاولاتیانی سۆرانی وەرگرتووە لەسەر ئەوەی چی گۆڕاوە کە سۆران بووە بە ئیدارەی سەربەخۆ، هاوڵاتیان دەڵێن، سوودمان بینیوە لەوەی شارەکە بووە بە ئیدارەی سەربەخۆ بەڵام چاوەڕێی زیاتر دەکەین.

عەبدولرەحمان سەلیم، کاسبکارێکی سۆرانە بۆ 964 وتی،”لەو ماوەیە پرۆژەی باش بۆ سۆران کراوە و گۆڕانکاری باش روویداوە، بەڵام پێویستە خزمەتی زیاتر بە شاری سۆران بکرێت، سۆران شاری شەهیدانە و ماڵ نییە لە سۆران خاوەنی شەهید نەبێت”.

موعین بەشار، هاوڵاتیەکی سۆرانە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت”پێشتر سۆران خزمەتگوزاری زۆر خراپ بوو، لەو ماوەیە پرۆژەی باش کراوە و هەر شوێنێکی سەیر دەکەیت پرۆژەی لێیە و خەریکی چاککردنین”.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ناوەندەکەی قەزای سۆرانە لەگەڵ هەر یەک لە قەزاکانی چۆمان و سیدەکان و خەلیفان و مێرگەسۆر و رواندز، لە سنوری ئیدارەکە 13 ناحیە هەیە لەگەل زیاتر لە 850 گوند.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئیدارەی سۆران نایەوێ چیتر گەشتیار لە سنوورەکەی بخنکێت

ئیدارەی سۆران نایەوێ چیتر گەشتیار لە سنوورەکەی بخنکێت