هەواڵەکان
بیرە قوڵەکانی هەولێر دادەخرێن و نرخی نەوتی ماڵانیش ئاگری گرتووە
ژووری هەواڵ
هەر پڕۆژە فریاگوزارییەکەی ئاوی هەولێر تەواو بوو، دەستبەجێ هەزار و 300 بیر لە شارەکە دادەخرێن، وا باشترە ئەو گەڕەکانەی لە هەولێر پشتیان بە ئاوی بیر بەستووە، خۆیان بۆ ئەو رۆژانە ئامادە بکەن.
ئەو ئامێرەی بڕیار وایە مامەڵەی سەرنشین و شۆفێری تاکسی کۆتایی پێبهێنێ، هێشتا دەستی نەکردووە بەکار نیگەرانی دروستکردووە، هاوکار یاسین، شۆفێری تاکسییە لە سلێمانی ئەو بە 964ی وت، ئەوەندەی دەزانن ئامێرەکە بە سەنت مامەڵەی رۆشتن تۆماردەکات.
نەوتی ماڵان لە بازاڕ دەستی بە خۆ گران کردن کردووەتەوە، لە کاتێکدا بەپێی بەدواداچوونی 964 لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا، بەرمیلێک نەوت لە 180 هەزار دینار بۆ 125 هەزار دینار دابەزی بوو.
بلیمەتەکانی بیرکاری حلیان نەماوە، کۆکردنەوە و دابەشکردن و لێدەرکردنت بۆ دەکەن، تەنیا هزر و پەنجەکانی دەستیان بەکاردەهێنن، ئەوەی ئەوان نەیناسن حاسیبەیە.