سبەی یارییان هەیە

میشێل سەلگادۆی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید گەیشتە كوردستان

964+

دیلان محەمەد

میشێل سەلگادۆی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید، ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی شاندی یانەی فورسان هیسپانیای ئیماراتی گەیشتە شاری سلێمانی و رایگەیاند دەوێت زیاتر لە بارەی كوردستانەوە بزانێت.

سەلگادۆ بۆ مایكی 964 قسەی كرد و رایگەیاند خۆشحاڵە بە سەردانی سلێمانی و كوردستان و ئاشكرای كرد، یەكەمجارە سەردانی كوردستان دەكات.

سەلگادۆ كە یاریزانی پێشووی ئیسپانیایە، هەروەها ئاماژە بەوە دا پێشتر داوەتی هەولێریش كراوە، بەڵام نەیتوانی سەردانی بكات و ئەمجارەش هاتووە دەیەوێت زیاتر لە بارەی تۆپی پێی كوردستان و شارەكانی كوردستان بزانێت.

سەلگادۆ سەرۆكایەتی یانەی فورسان هیسپانیای ئیماراتی دەكات و رایگەیاند، جارێك لە بەسڕە یاریی كردووە و چەند جارێكیش سەیری یارییەكانی عێراقی كردووە.

هەروەها وتی. دەزانم تۆپی پێی عێراق بەهێزە و تیپێكی باشی نێودەوڵەتی هەیە، بۆیە وتی، دەزانم ئەو خولەی كە بەشداریی تێدا دەكەین، بۆ ئێمە چاڵنجێگی گەورەیە و زەحمەتە.

بڕیارە سبەی پاڵەوانیەتیی جامی نێودەوڵەتی سلێمان بە بەشداریی هەر چوار دەستپێبكات، پێشمەرگەی سلێمانی، ئیتساڵات و گازی باكوور و یانەی فورسان هیسپانیای ئیماراتی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ریال مەدرید بۆ یاریی سوپەر بێ خەمە و  هەوڵی گواستنەوەی ...

ریال مەدرید بۆ یاریی سوپەر بێ خەمە و هەوڵی گواستنەوەی دەیڤزیش دەدات