هێزە ئەمنیەکان بەدوایدا دەگەڕێن

کەسێک چەندین داری شەقامێکی هەولێری شکاندووە

+964

توانا نەقی

لە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر چەندین دار کە چێندراون شکێنراون و بەشێکیان دەرکراوە لە رەگەوە، ئەندازەی پارەکەکانیش دەڵێت لەلایەن کەسێکەوە ئەو کارە کراوە و بەدوایدا دەگەڕێن.

ئەو دارانەی کە شکێنراون دەکەونە سەر شەقامی هەوڵیر – موسڵ و نزیک دادگای هەولێرە.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارەکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، ژمارەی ئەو دارانەی شکێنراون نزیکەی 15 دار دەبێت و لە جۆری دار سیسمن.

وتیشێ، هێزە ئەمنییەکانیان ئگادار کردووەتەوە و لە کامێرای چاودێرییەوە دەردەکەوێت کە کەسێک بەو کارە هەستاوە و پێناچێت لە رووی دەروونییەوە تەواو بێت بەڵام ئەوان بەدوایدا دەگەڕێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک لە ڤیدیۆی کامێرای چاودێرییەکە دەردەکەوێت کەسەکە بە ئەنقەست ئەو کارە دەکات و ئەگەر دەستگیر بکرێت لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

تیمی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەم بەیانییە بە چالاکی...

تیمی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەم بەیانییە بە چالاکییەکی زۆر دەستیان پێکرد