"سوپاس بۆ پێشوازیتان له زیاره‌تكاران"
پزیشكیان نامه‌یه‌كى خامنه‌ئی له شێوه‌ى تابلۆیه‌ك دایه سودانى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌كاتى سه‌ردانى بۆ به‌غدا، سه‌رۆككۆمارى ئێران مه‌سعود پزیشكیان نامه‌یه‌كی عه‌لى خامنه‌ئی رێبه‌رى شۆڕشی ئیسلامی ئێرانى دایه محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
نامه‌كه له شێوه‌ی تابلۆیه‌كه، تیایدا خامنه‌ئی سوپاسی و پێزانینى ده‌ربڕیوه، له‌به‌رامبه‌ر پێشوازيكردنى عێراق له زیاره‌تكارانى چله‌ى ئیمامى حوسێن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه نوسینگه‌ى سودانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆككۆمارى ئێران سوپاسی خۆی ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى له زیاره‌تكارانیان كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش له‌و نامه تابلۆیه‌ی كه خامنه‌ئی له‌رێگه‌ى پزیشكیان بۆ عێراقی ناردووه به باشترین میواندارى عه‌ره‌بی وه‌سفی كردووه.
ده‌شڵێت، هه‌ردوو سه‌رۆك له‌كاتى یه‌كتر بینینیان چه‌ند دیارییه‌كیان پێشكه‌شی یه‌كدى كرد كه ده‌رخه‌رى په‌یوه‌ندی قوڵى دۆستایه‌تى نێوان هه‌ردوو وڵات بووه.