دیمه‌نێكی كوپه‌ڵه دۆزراوه‌كه له ناوچه‌ى شارباژێر ... وێنه: ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین.
"پاره‌یه‌كی زۆرى تێدایه"
شوێنه‌وارى هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر كوپه‌ڵه دۆزراوه‌كه‌ى شارباژێر ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد كردووه له‌سه‌ر ئه‌و كوپه‌ڵه دۆزراوه‌یه‌ى كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ده‌زگاى مینه‌وه دۆزرابووه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شوێنه‌واریش ده‌ڵێت، مه‌به‌ستمانه مێژوو و سه‌رده‌مى ئه‌م كوپه‌ڵه‌یه بزانن ئینجا، ئینجا له شوێنێكی پارێزراو دایبنێن.
كوپه‌ڵه‌كه، له رۆژی 17.7.2024 لە کاتی کارکردنی تیمەکانی کاروباری مینی سلێمانی لە کێڵگەمینێکى سنوورى شارباژێڕ دۆزراوه‌ته‌وه و شوێنه‌وارى هه‌رێمیش له رۆژى 19.8.2024 رێز و سوپاسی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ده‌زگاى مین کرد لەپای دڵسۆزی و خەمخۆریی بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شوێنه‌وارى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند تیمه‌كانیان له سلێمانى ده‌ستیان به لێكۆلێنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كوپه‌ڵه دۆزراوه‌یه كردووه و ده‌یانه‌وێت مێژوو و سه‌رده‌مى كوپه‌ڵه‌كه به روونى بزانن.
وتیشی “كوپه‌ڵه‌كه پاره و سكه‌یه‌كی زۆرى تێدایه و نازانین بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شێكی سكه‌كان تێكچوون و شێواون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پێویستیان به كاتێكی زۆره تا ته‌واوى ئه‌و پارانه خاوێن ده‌كه‌نه‌وه و مێژووه‌كه‌یان بۆ ئاشكرا ده‌بێت.
ساڵى پاریش له مانگى ئایار کوپەیەک لە ناوچەی شارباژێر دۆزرایه‌وه، كه ئه‌وكات شوێنه‌وار وتى تەمەنی بۆ نزیکەی دوو هەزار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و مێژووەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان.
كوپه‌كه كراوه بوو، هه‌ر ئه‌وكات به مه‌به‌ستى پاراستنى له مۆزەخانەی سلێمانی داندرا .