"چوار مەتر دابەزیوە"
رۆژانە شەش سانتیم ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دادەبەزێت
964+
شۆڕش قادری
رۆژانە شەش سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دادەبەزێت و تا ئێستاش چوار مەتر دابەزیوە.
کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە 964ـی وت، “ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەردەوامە لە دابەزین و رۆژانەش شەش سانتیمەتر دادەبەزێت”.
“هاوینی ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان چوار مەتر دابەزیوە، بەڵام بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا شەش مەتر بەرزترە و جێی نیگەرانی نییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەزینی ئاوی بەنداوەکە تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بەنداوی دوکان گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە، حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، ساڵی 1954 دەست بە دروستکردنی کراوە و ساڵی 1959 تەواو بووە.