"دەبێت مامەڵەشیان گونجاو بێت"
لێکۆڵینەوە لە بریکارەکانی خۆراک دەکرێت لەسەر پاکڕاگرتنی بەشەخۆراک
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر لێکۆڵینەوە لە بریکارەکانی خۆراک دەکات و دەیەوێت دڵنیابێتەوە لەوەی کەمتەرخەم نین لە شێوازی پاکڕاگرتن و هەڵگرتنی ئازوقە و مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر رایگەیاند، بەدواداچوونی مەیدانیان کردووە بۆ لای ژمارەیەک بریکاری دابەشکردنی بەشەخۆراک و لەو گلەییانەیان کۆڵیوەتەوە کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاڕاستەیان کراوە.
سیامەند قادر، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، سەردانی شەش بریکاری خۆراکیان لە مەرکەزی 207 کردووە، ئاگادار کراون پابەندی رێنماییەکان بن.
بریکارەکان ئاگادارکراونەتەوە هەر کەمتەرخەمیەک بەرامبەر هاوڵاتیان بنوێنن، سزادەدرێن، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر وای وت.