پاڵاوتنی مۆندیال
ئەمڕۆ یاریی كلاسیكۆی كەنداو بەڕێوەدەچێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و كوێت لە كوێت رووبەڕوو دەبنەوە.
یارییەكە لە گەڕی دووەم و لە كۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەكانی ئاسیایە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو كاتژمێر 9:00ی ئەمشەو لە كوێت بەڕێوەدەچێت.
یارییەكانی نێوان عێراق و كوێت بە “كلاسیكۆی كەنداو” ناسراوە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی رابردوو هەردوو تیپ ركابەری سەرسەختی یەكتر بوون.
بۆ هاندانی تیپەكەیان، بە سەدان هاندەری عێراقی گەیشتوونەتە كوێت و ئەمڕۆ لە یاریگە ئامادەدەبن، ئەمەش یەكەمجارە هاندەرانی عێراقی بچنە كوێت لە دوای رووداوەكانی 2ی ئابی 1990 و داگیركردنی كوێت لە لایەن رژێمی بەعسەوە.
هەردوو هەڵبژاردە بە شێوەیەكی بەهێز خۆیان بۆ یارییەكە ئامادەكردووە، بەڵام هەڵبژاردەی عێراق بەبێ هێرشبەری سەرەكی تیپەكەی یاریی دەكات، كە ئەیمەن حوسێنە و لە یاریی رابردوو بەرامبەر عومان، تووشی پێكانێكی مەترسیدار بوو، كاتێك تووشبوونی خوێنبەربوونی دەماری دڵی بوو.
ئامارەكانی نێوان هەردوو تیپ
28 یارییان بەیەكەوە كردووە
عێراق 10 بردنەوەی هەیە و كوێت 9 بردنەوە
لە 9 یارییشدا یەكسان بوون