هاوردەکردنی تەماتە قه‌ده‌غه كرا
یه‌كه‌مین بڕیارى كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ى هه‌رێم و به‌غدا خێرى بۆ جوتیاران تێدایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دووه‌مین رۆژى كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى هه‌رێم و به‌غدا، یه‌كه‌مین بڕیار راگه‌یه‌ندرا، ئه‌ویش هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق قه‌ده‌غه‌كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیرى كشتوكاڵیش ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه و له‌وێ پێداگرى كردووه له‌سه‌ر قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەسەرتاسەری عێراق.
ده‌شڵێت “وەک پاڵپشتیەک بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لەکۆبونەوەی هاوبەشی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراقی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا بەقەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەسەرتاسەری عێراق”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئه‌مه دەرفەتێکى باشه بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان شاندى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى ئابوورى هه‌رێمی كوردستان، دواى هاتنى شانده‌كه‌ى عێراق دێت كه دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتنه هه‌ولێر و هه‌ریه‌ك له فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌یان له‌گه‌ڵدا بوو.