كۆمپانیایه‌ك درۆنه‌كانى به كرێ ده‌دات
بوو به چوار ساڵ پێنجوێن درۆن لە بوارى کشتوکاڵیدا بەکارده‌هێنێت
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
ماوەی چوار ساڵە له سنوورى قه‌زاى پێنجوێن، کۆمپانیایەک درۆن بۆ كارى كشتو‌كاڵى بەکاردەهێنێت، به‌شێكی جوتیارانیش كه ده‌زانن درۆنه‌كه كارئاسانیان بۆ ده‌كات به‌كرێ له كۆمپانیاكه وه‌ریده‌گرن و كاری پێده‌كه‌ن.
درۆنەکە دەتوانێت تا حەوت مەتر بەرزببێتەوە و لە بەرزیی دوو مەتر و نیویش ده‌رمان به كێڵگه كشتوكاڵییه‌كاندا بڵاوبكاته‌وه.
بەندەن عەتا، له كۆمپانیاكه كار به درۆنه‌كان ده‌كات بە 964ـی وت، ساڵی یەکەم بە یەک درۆن دەستیان بە کارکردن کردووە، دواتر كه زانیویانه كاره‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه، ئێستا بوونه‌ته خاوه‌ن چوار درۆن و جگه له پێنجوێن لە شارەزووریش كاریان پێده‌كه‌ن.
وتیشی “لەگەڵ ئاسانکاری بۆ جوتیاران، درۆنەکە تایبەتمەندی وایە کە دەرمان کەمتر بەکاردەهێنێت و کاریگەری زیاترە”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ر جوتیارێك پێویستى به درۆن بێت بۆ رشاندنى كێڵگه‌كه‌ى ئاگاداریان ده‌كاته‌وه و ئه‌وانیش درۆنه‌كه ده‌به‌ن و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆنمێك رشاندن 15 هه‌زار دینار له جوتیاره‌كه وه‌رده‌گرن، چونكه‌دەڵێت “سوودێکی تەندروستیی گەورەی هەیە، بەوەی کە بەرکەوتن لەگەڵ دەرمانە کیمیاوییەکان بۆ رێژەی %1 کەمدەکاتەوە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ هه‌ر دۆنمێك به‌كارهێنانى درۆن 15 هه‌زار دینار له جوتیاران وه‌رده‌گرن.
كۆمپانیاكه كێشه‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌ویش له‌كاتى شكان، یان بوونى كێشه و گرفت له درۆنه‌كان، پارچه‌ى یه‌ده‌گیان به ئاسانى ده‌ستناكه‌وێت.
به‌نده‌ن ده‌ڵێت، “ناچارین پارچەی یەدەگ لە وڵاتى چین بهێنن و لە فڕۆکەخانەش زۆر بە قورسی رێگامان پێدەدەن، ئێستاش درۆنێکمان باڵێکی شکاوە ناتوانین چاکی بکەینه‌وه، چونکە هێشتا ئه‌و پارچانه‌ى داوامان كردووه به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتوون”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن