دیمەنی شاری دهۆک وێنە: سۆشیاڵ میدیا
شارەوانیی دهۆک
رێگە نادرێت شوێنە گشتییەکانی دهۆک پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی تێدا بکرێت
ژێوار خدر
شارهوانیى دهۆك له رێگهى چهند رێنماییەكهوه رێگرى له كاندیدانی هەڵبژاردنی کوردستان دهكات پڕۆژهكانى شارهوانى بۆ پڕوپاگهندهكردن بهكار بهێنن.
شارەوانیی دهۆک چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، باشترە کاندیدەکان رێگەی سەردەمیی وەک تۆڕی کۆمەڵایەتی و دەزگاکانی راگەیاندن بەکاربهێنن بۆ بانگەشەکردن، وەک لەوەی پۆستەرەکانیان لە ناو شارەکان هەڵبواسن و دیمەنی شاری پی ناشرین بکەن.
دەشڵێت، نابێت پۆستەر لە شوێنێک دابندرێت کە رێگری لە بینینن بکات، شۆستەکان بگیرێن و رێگری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست بکات.
ئەمانە رێنماییەکانی شارەوانیی دهۆکن بۆ کاندیدانی هەڵبژاردن:
– نابێت پۆستەر، سیکۆتین، لەزگە و بورغی لەسەر دیواری چیمەنتۆ و بۆیاغ دابندرێن.
– نابێت ستوونەکانی کارەبا، ترافیکلایت و هێماکانی هاتوچۆ بەکاربهێندرێن بۆ هەڵواسینی پۆستەرەکان.
– پێویستە پۆستەرەکان لە بلواری نێوان رێگاکان، یان پارک و باخچەکان هەڵنەواسرێن، بۆ ئەوەی رێگری بۆ ئەو باخەوان و پاکەوانانە دروست نەکەن، کە خزمەتیان دەکەن.
– نابێت ناوەندە حکومییەکانی وەک قوتابخانە و زانکۆکان بەکار بهێندرێن بۆ هەڵواسینی پۆستەرەکان.
– نەبێت پەرستگا و شوێنە ئایینییەکانی وەک مزگەوت و کەنیسەکان بەکاربهێندرێن بۆ هەڵواسینی پۆستەر.
– لە شوێنی هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل نابێت پۆستەر هەڵبواسرێت.
– لەناو بازاڕ نابێت پۆستەر هەڵبواسرێت.
– نابێت بە هیچ شێوەیەک بورغی و بزماری ئاسنی بۆ داکوتانی پۆستەر لەسەر هیچ شۆستە و شوێنێکی گشتی دابوکترێت.
– لەسەر ئەندەرپاس، ئۆڤەرپاس و بەرزە پردەکان پۆستەر نابێت دابندرێت.
– پێویستە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن هەموو پۆستەر و پاشماوەکان کۆبکرێنەوە و لاببرێن.