پارەکە گەیشتووە

سبەینێ هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت

+964

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەی دووشەممە 9.9.2024 دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8.9.2024، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەم مەبەستە، رۆژی دووشەممە، هاوکاری مانگی 8 دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی رێککەوتنەکان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  تاوەکو دوو ساڵی داهاتوو لە هاوکاری و پشتیوانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی  کوردستان بەردەوام دەبێت.

کۆمەک و هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پیشمەرگە تائێستا گەیشتووەتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ساڵی 2014ـەوە، بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی – ناتۆ، بۆ بەگژداچوونەوەی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” ناسراو بە داعش پێک هێندرا.

پێشمەرگە و شاندێکی ئەمریکا یەکیان بینی؛ پشتیوانی دوو ی...

پێشمەرگە و شاندێکی ئەمریکا یەکیان بینی؛ پشتیوانی دوو یاسایان کردووە