غه‌تاسه‌كانیان دابه‌زاند

ئاو له‌ 11 بیری سنوورى هه‌ولێر به‌ قوڵایی 18 مه‌تر دابه‌زیوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاو له‌ به‌شێكی بیره‌كان دابه‌زیوه‌، تیمی چاککردنەوەی بیرەکانى سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرایەتی ئاو بۆ هه‌ریه‌ك له‌و بیرانه‌ غه‌تاسه‌كانیان دابه‌زاندووه‌، بۆئه‌وه‌ى ئاوى پێویست له‌ بیره‌كاندا به‌كاربهێندرێت.

11 بیر رووبه‌ڕووى ئه‌م كێشه‌یه‌ بوونه‌ته‌وه‌، به‌شێكیان له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر و به‌شێكی دیكه‌یان كه‌وتوونه‌ته‌ ناو سنوورى قه‌زاو ناحیه‌كان.

بۆ هه‌ریه‌ك له‌و 11 بیره‌ سێ بۆرى شۆڕكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ درێژى هه‌ر بۆرییه‌ك شه‌ش مه‌تره‌.

راگه‌یاندنى بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانیان كارى دابەزاندنی غەتاسیان بۆ هه‌ریه‌ك له‌ بیرى گه‌ڕه‌كه‌كانى ژیان، سەرکارێز و دوو بیر له‌ گه‌ڕه‌كى رۆشنبیری و سێ بیر له‌ ناحیه‌ى داره‌توو و دوو بیر له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى شاوێس و ناحیه‌ى به‌حركه‌ش  غه‌تاسی دوو بیریان دابه‌زاندووه‌.

ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێكی دیكه‌ى بیره‌كانیان كێشه‌و گرفتى تاخم بیر و گۆڕینى په‌مپیان هه‌بووه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارى گۆڕینى ئه‌م پێداویستى و ئامێرانه‌یان بۆ پێنج بیر له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى كردووه‌.

سیستمی کارەبای وزەی خۆر بۆ بیرەکانی جوتیارانی هەولێر د...

سیستمی کارەبای وزەی خۆر بۆ بیرەکانی جوتیارانی هەولێر دادەنرێت