هاوڵاتیان چی وەردەگرن؟

بەشەخۆراکی مانگی حەوت کەی دابەش دەکرێت؟

964+

شۆڕش قادری

بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەشەخۆرکی مانگی حەوتی هاوڵاتیان دابەش بکرێت.

کامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەشە خۆراکی مانگی حەوتی هاوڵاتیان لە گەنجینەکانماندا ئامادەیە و چاوەڕێی بریاری بەغداین بۆ دابەشکردنی”.

“ئەو ماددانەی لە بەشەخۆراکی مانگی حەوتدا هەن بریتین لە برنج و شەکر و زەیت و دۆشاو و پاقلەمەنییەکان و پیشبینی دەکەین لەم هەفتەیەدا بتوانین بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بکەین”، کامەران فەتاح وای وت.

لە تەواوی پارێزگای سلێمانی، دوو ملیۆن و 71 هەزار و 771 کەس ناویان لە فۆڕمی خۆراک هەیە، تەنیا لەناو سلێمانیش 537 هەزار 831 خێزان خاوەنی فۆڕمن، کە لەو رێگەیەوە بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن.