بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە _ وێنە: 964
لە ناوبازاڕ دەبێت
هێڵێکی گواستنەوەی تایبەت بۆ شاری پزیشکی هەڵەبجە دادەنرێت
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە داوای لە پارێزگار کردووە هێڵی پاس بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان و کارمەندانی تەندروستی دابین بکات بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ شاری پزیشکی هەڵەبجە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.9.2024، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، پارێزگاری شارەکە رەزامەندی داوە لەسەر دانانی هێڵێکی گواستنەوەی ناوشار لە ناوبازارەوە بۆ بەردەم شاری پزیشكی هەڵەبجە.
لە نوسراوێکدا بۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەڵەبجە، شاهین حەمەرەزا، پارێزگاری شارەکە نوسیویەتی، داواکارییەکەی تەندروستی هەڵەبجە جێبەجێبکەن بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی.
هەر پەیوەست بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، لە مانگی رابردووەوە رێکخراوی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق UNFPA، کلینیکێکی گەڕۆکی بۆ هەڵەبجە دابینکردووە.
تەندروستی گشتی هەڵەبجەدەڵێت، “کلینکە گەڕۆگەکە، لە ناوچە گەشتیارییەکان لە رۆژانی پشوو کە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار دێنە سنورەکەمان جێگیر دەکرێت و دەشچینە گوندەکان”.