لە سنووری بازیان
تانکەرێک کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا و دوو کەس گیانیان لەدەست دا
+964
دیلان محەمەد جەزا
کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای تاسلوجە – بازیان لە نزیک ئەڵڵایی تانکەرێک دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا و دوو کەس گیان لە دەست دەدەن.
بەهمەن عەبدولا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی لە دەستدانی کۆنترۆڵی تانکەرێکەوە دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا و لە ئەنجامدا دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکە گیان لە دەست دەدەن.
باسی لەوەکرد، تانکەرەکە بەهۆی لە دەستدانی کۆنترۆڵەوە وەرگەڕاوە و کەوتوە بەسەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا و شۆفێری و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی تێدا بووە.
ئەوەی خستەرو، بەهۆی رووداوەکە لۆد و قەرەباڵغیەکی زۆر لەسەر شەقامەکە دروست بووە و تیمەکانی هاتوچۆ سەرقاڵی کەمکردنەوەی ئەو لۆدەن.
.هاتوچۆی سلێمانیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، کە شۆفێری بارهەڵگرەکە عەرەبە و ئەوانەی ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش خەڵکی دوزخورماتوون،
پێداچوونەوە: توانا نەقی