لە سنووری داقوق
ئاسایشی هەرێم: چوار حەشارگەی چەکدارانی رێکخراوی داعش خاپورکران
+964
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی رێکخراوی داعشیان لە سنووری داقوق خاپور کرد.
ئەمشەو چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سوپای عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکدا لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانیان چوار مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان لە چیای (جەبەل بۆر) لەناحیەی لەیلانی سنوری قەزای داقوق لەناوبەرن.
دەشڵێت، چەکدارەکان ئەو مۆڵگە و حەشارگانەیان بەکارهێنابوو بۆ مەبەستی حەشاردانی چەندین پارچە چەک و تەقەمەنی و تی ئێن تی و ئامێری پەیوەندیکردنی بێتەل و جل و بەرگی سەربازی و خۆراکی تێدا شاردرابویەوە.
ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە عێراقییەکان، لەهەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنیان و لەم ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردنەدا توانراوە چەند مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش خاپوور بکرێت.