لە سلێمانی

بە ناوی دامەزراندنەوە 350 ملیۆن دیناری کۆکردەوە بەڵام دەستگیرکرا

964+

شۆڕش قادری

لە سلێمانی کەسێک بە فێڵ و بەناوی دامەزراندنەوە 350 ملیۆن دیناری کۆکردەوە، بەڵام بەدڵییەوە نەنوسا و دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تۆمەتبارێكەوە كە فێڵی لە چەند هاوڵاتییەك كردووە و بەناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لەو هاوڵاتییانە وەرگرتووە، هێزەكانی پۆلیس، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

“لە ئێستادا تۆمەتبار ( ب، ج، ر) لە دایكبووی 1985 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (بەكرەجۆ، سەرا، ئەزمەر و هەواری شار) فەرمانی گرتنی هەیە”، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

تۆمەتبارێک بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ پارەی ...

تۆمەتبارێک بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە

تۆمەتبارێک پارەی ناو قاسەی خزمێکی کردووە بە ساختە و دە...

تۆمەتبارێک پارەی ناو قاسەی خزمێکی کردووە بە ساختە و دەستگرکرا